سەد سەد

لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
 2 خولەک  1030 بینین
سەد ئاهووی وەحشی نەزەر و مەهوەش و دڵدار
سەد غەمزەی جادوو و پەری ئەفسوونگەری عەییار
سەد ساقیی ساغر بە کەف و نێرگز و خومار
هەریێکی بە سەد شێوە بکا حوسنی خۆی ئیزهار
***
سەد ئەبرۆ کەمان خاڵی سیاهـ زوڵفی پەریشان
سەد لەعلی لەب و غونچەدەهان، ڕوویی درەخشان
سەد سەروو قەد و شەمس و شەب و لەنجەخەرامان
هەریێکی بە سەد غەمزە بکا عاشقی حەیران
***
سەد ئافرەتی ناسک بەدەن و گەردەنی مینا
سەد وەجهی قەمەر حۆری لیقا دلبەری ڕەعنا
سەد سینەسەدەف جالبی دڵ عارف و دانا
هەریێکی بە سەد عیشوە بکا عەرز و تەمەننا
***
سەد لالەڕوخ و تووتی زوبان ئاشوبی دەوران
سەد ماهی جەبین پەرچەمی چین سێبی زەنەخدان
سەد دوختەری تەرساییی یەهوود، گەبر و موسڵمان
هەریێکی بە سەد نەوعێ بکا عاشقی ناڵان!
***
سەد ئەسمەری شیرین سوخەن و عاقڵ و خۆشخوو
سەد سوحبەتی خۆش جلوەنوما عەنبەری گێسوو
سەد عارزی گوڵ ئەهلی سەفا شاهید و مەهڕوو
هەریێکی بە سەد لەهجە بڵێ کانیناسناوی ئەدەبی بفەرموو
***
مەیلم لە تۆ ڕەتنابێ ئەیا شۆخی ستەمکار
ڕۆح و بەدەنم جانە بە قوربانتە سەد جار