پیرێژنێکی بلباسەتی لە وەختی خۆیا بووە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  718 بینین

پیرێژنێکی بلباسەتی لە وەختی خۆیا بووە و لێی ئەقەومێ و لە ڕوویشی هەڵنایە داوا لە کەس بکا. ئەچێتە لای حەماغای کۆیە ئەڵێ: ئاغا! چەند ڕۆژێکە مشک لە ماڵەکەما نابینم! ئەترسم خانووەکەم ئاگری تێبەر بێ. «ئەمە قسەیەکە لە کوردەواریدا تاقی کراوەتەوە کە مشک شوێنێکی بە جێهێشت ئەوە ئەو شوێنە ئاگر ئەگرێ، بۆیە بەجێی دێڵێ» حەماغاش ئەڵێ: بچۆ ئەوە دووبارە گەنم و بارێک برنج و هیزەیەک ڕۆن بەرە. با ئاگری تێ بەر نەبێ!