شێخێک هەبوو لە قسەکردنا زمانی کۆڵ بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  838 بینین

شێخێک هەبوو لە قسەکردنا زمانی کۆڵ بوو، پێی ناوێ بەچکە لاڵێک بوو! ئەچیتە لای کابرایەکی دانساز، دانی بۆ دروست کا. دانەکانی ئەخاتە دەمی و کەچی هەر ناشزانێ قسە بکا. ئەچیتەوە لای دانسازەکە و ئەڵێ: ئەمە تۆ چ جۆرە دانێکت بۆ من دروست کردووە خۆ بە تەواوی پەکی قسەکردنم کەوتووە. دانسازیش ئەڵێ: یا شێخ من دانسازم خۆ زمانساز نیم!