قوتووە جگەرەیەکی داری دەستکردی سنەم هەبوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1290 بینین
قوتووە جگەرەیەکی داری دەستکردی سنەم هەبوو وێنەی «ئەبو عەلی سینا»ی لە سەر هەڵکەنرابوو، لە بنەکەشیەوە نووسرابوو «فەیلەسوفی شەرق» کوڕێکی نەخوێندەواری خەڵکی سنە هاتە لام - کە ناوی باقر بوو وێنەی سەر قوتووەکەی چاوپێکەوت، وتی: ئەوە کێیە؟ وتم: ئەوە نووسراوە؛ فەیلەسوفی شەرق ئەبوو عەلی سینا. وتی: قوربان فەیلەسوف یانێ چی؟ وتم: یانێ وردبین و زۆر شارەزا لە هەموو کون و قوژبنێکی حیکمەت و عیلما. تۆزێ سەری داخست و لە پاشا وتی: قوربان جا بێژە «فرەزان» ئیتر ئەمەی بۆچەس.!