لە بەغدا لە مزگەوتێک نوێژی خەوتنانمان بە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1575 بینین

لە بەغدا لە مزگەوتێک نوێژی خەوتنانمان بە جەماعەت کرد، پاشان خەڵکەکە بەرەبەرە دەرچوون، ماینەوە سەر چوار کەس، یەکێک لەم چوارە کابرایەک بوو خەڵکی «عەفەر» بوو. هاتە وەخت دوعاکردن دەستی بەرز کردەوە وتی: خوایە لەم چوارە خۆش ببە ئەوانی تر کەیفی خۆتە! لە پاشا پێم وت بۆچ وات وت ئەی خەڵکەکەی تر؟ وتی: چاویان دەرێت بۆچ من پشتماڵەی ئەوانم بۆیان بپاڕێمەوە...