هەر لەحزە، بەتەرزێ سەنەما! جیلوەگەریی، چی!

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  903 بینین
هەر لەحزە، بەتەرزێ سەنەما! جیلوەگەریی، چی!
گوڵزاری گوڵی جەننەتەکەی! دادگەریی، چی!
مەنزووری هەموو دیدە و مەتبوعی هەموو دڵ
بەم غایەتە مەقبوولی، بەهەر زی نەزەری چی
قەندی! شەکەری! نەیشەکەری! شەهدی موسەففا!
مەعجوونی دڵی! قووەتی ڕۆح و جگەری! چی!
هیندی! عەجەمی! ڕۆمی! موغی! یا: بەچە تەرسا!
کوردی! عەرەبی! تورکی! لە نەسلی قەجەری! چی!
مەعشووقی خوتەن، لوعبەتی چین، شاهیدی ئیسلام
مەحبووبی خەتایی، سەنەمی کاشغەری! چی!
غونچەی چەمەنی! یا سەمەنی گوڵشەن .........دەقی نائاشکرا
سەروی سەمەنی! نەستەرەنی! بەرگی! بەری! چی!
ماهی زەمەنی! بەدری زەمین! کەوکەبی شەعرا!
خورشیدی زیا بەخشی! جەمالی! قەمەری! چی!
غیلمانی بەهەشتی! بەمەسەل نوورە سروشتت!
حوری! مەلەکی! نەوعی فریشتەی! بەشەری! چی!
ئەغیاری دڵئازارمە! یا: یاری دڵارام!
مەعشووقی حەقیقی! دڵەکەی دەربەدەری! چی!
گەر یار و وەفاداری ستەمکاری ئەدەبناسناوی ئەدەبی نی
هەر لەحزە، بەتەرزێ سەنەما! جیلوەگەریی، چی!