دڵئاراما! هیلالی نەو بەدیدارت موبارەک بێ
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
935 بینین
دڵئاراما! هیلالی نەو بەدیدارت موبارەک بێ
بەدیدارت مەهی وەک مە، گرفتارت موبارەک بێ
شوعاعی لێوی گوڵنارت؛ شەرابی ئەرخەوانیی کرد
لە جامی بادەدا عەکسی دوو گوڵنارت موبارەک بێ
لەبی شەهدی گوڵی ئێمە، چ شیرین گەوهەر ئەفشانە
گوهەر باری لەبی لەعلی شەکەربارت موبارەک بێ
بەفەرمانی خەمی ئەبرۆت، مژۆڵت سەف بەسەف کەوتن
سەفارایی سپاهی تازە سەردارت موبارەک بێ
قەتارەی دوگمەکەی سینەی ترازا، بۆ تەماشای من
دوو ناری نەورەسی سەحنی سەمەن زارت موبارەک بێ
چ ڕەنگینە لە دەستتدا؛ بریقەی ساغەری سەهبا
بەدەست ئەو ساغەری ڕەنگین و سەرشارت موبارەک بێ
چ خۆش دێنە نەزەر: سیحری سەری زوڵف و فرووغی ڕوو
یەدی بەیزا، بەدەستی زوڵفی سەححارت موبارەک بێ
ڕوخت: گەر کەعبەیی ئیسلامە، زوڵفت: ئایەی کوفرن
لە ماڵی کەعبەدا؛ ئیحداسی زوننارت موبارەک بێ
بەعوششاقی دڵ ئەفگارت، موسەللەم خاسسەیە ئەوڕۆ
حوزوری عامی موشتاقان؛ بەدەربارت موبارەک بێ
عەجایب سایە ڕەوشەن بوو، خەتی زوڵف و ڕوخی ڕەنگین
بەهەم ئامێزشی شەنگە ڕفوزە نیگارت موبارەک بێ
هەتا لوتفت نەفەرمووبوو، حەقیقەت ڕووی نەدا بۆمە
زهوری موعجیزەی عیسا؛ لە ڕوخسارت موبارەک بێ
بەڕەسمی تەهنیەت ئەوڕۆ، ئەگەر جانم فیدای تۆ کرد
ئەدەبناسناوی ئەدەبی عەرزت دەکا قوربان، دوو سەد جارت موبارەک بێ