ئەو قاسیدی چ مەملەکەت و کامە کیشوەرە

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 2 خولەک  959 بینین
ئەو قاسیدی چ مەملەکەت و کامە کیشوەرە
ئیزهاری مەتڵەبی لە دەهەن شەهد و شەککەرە!
پەیغامی کامە یارە، کە قاسید دەڵێی دڵی
ئەنفاسی عیسەوی لە تەلەففوز موسەووەرە
پەیغامی ئاشنایە وەها جانفەزا بڵێ:
پەیغامی ئاشنا، نەفەسی ڕۆح پەروەرە
جانا مەگەر سەبا گوزەری خستە پەرچەمت
ئەمڕۆکە وا جیهان، لە شەمیمی موعەتتەرە!
جەورت: غەزایی ڕۆحی منی سوختە دڵە
ئاتەش موسەللەمە؛ کە حەیاتی سەمەندەرە
هەرچەندە ڕۆژی من؛ سیەهە بێ فرووغی ڕووت
کاشانەکەم؛ شەوانە: بەیادت منەووەرە
سۆزی دەروون و یادی سەری توڕەکەت مودام
بۆ مەحفەلی خەیاڵی مە، وەک عوود و میجمەرە
مەنزووری من؛ لە وەسڵی لەبت، رەغمی دوژمنە
گەر نە، لە لام وەفا و جەفا؛ هەردوو یەکسەرە
سەودایێ تۆ؛ نە عاریزیە بۆمە، عیشقی تۆ
ڕۆژی ئەزەل، بەئاب و گڵی مە موخەممەرە
حوکمی قەزا بوو حەبسی دڵی مە، بەدامی مووت
غەیرەز ڕەزا؛ چ چارە، بەهەرچی موقەددەرە
زاهید لەمە بەحوسنی روخت شیفتە ترە
حەیفێ کە بەو لیباسەوە، بۆی نامویەسەرە
گەر مەنعە، گەر مەلامەتە، تا مردنم ئەدەبناسناوی ئەدەبی
زونناری گەردنم، سەری گێسووی دڵبەرە