شەوی گوزەشتە، کە یاری عەزیز میهمان بوو
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1038 بینین
شەوی گوزەشتە، کە یاری عەزیز میهمان بوو
ڕەواقی مە، بەسەفا ڕەونەقی گوڵستان بوو
نیگاری مە، کە هەمیشە دڵی بەعیشوە دەبرد
دوێ شەوێ بەنەزاکەتی؛ هەزار چەندان بوو
لە عەکسی نووری جەماڵی، وەکو بەهەشتی بەرین
بەهەر تەرەف نەزەرت خستبایە، غیلمان بوو
لە ڕەنگی دوو لەبی یاقووتی و مەیی لەعلی
بیساتی عوشرەتی مە، خیتتەیی بەدەخشان بوو
دوو تاقی جووتە برۆی، وەک دوو تیغی بڕەندە
دوو سەف مژۆڵی سەراسەر، دوو جەعبە پەیکان بوو
دوو تورکی بادە پەرستی، دوو نێرگسی مەستی
بەغەمزە: تیر و نەزەر: شیر و ناز: فەتتان بوو
شوعاعی تەلعەتی ماهی، لە چەنبەری گێسوو
وەکو حەلقەیی: هالە؛ مەهی درەخشان بوو
بەغەمزە: باز و ڕەوش: کەو، بەجیلوە: وەک تاوس
بەلەنجە: هەر وەکو کۆتر، بەشێوە: جەیران بوو
دەهانی خونچە گوڵی، وەقتی نوتق و خەندە و ناز
دەمێکی خونچە تەبەسسوم، دەمێکی خەندان بوو
بەدینی یار، هەچی ئەهلی جەمع بوو، مەسروور
مەگەر دڵی مە؛ کە لەو زوڵفەوە پەرێشان بوو
ئەدەبناسناوی ئەدەبی، وەتێمەگە ئەو نیعمەتە، هەمیشەگییە
کە وە یەکێ لە بەسەرچوونی دەوری دەوران بوو