خاڵی سیەهی تۆ، لەسەر ئەو عاریزی مینوو
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
993 بینین
خاڵی سیەهی تۆ، لەسەر ئەو عاریزی مینوو
داغێکە لە حەسرەت، بەجگەر لالەیی خود ڕوو
ئەبرۆ و ڕوخ و دیدە و خاڵی خەمی گێسووت
قەوسە و قەمەرە و زوهرە و پەروین و تەرازوو
شێری دەشکێنن نیگەهی چاوی غەزالت
نیرووی غەزەنفەر، کە بەسەر پەنجەیی ئاهوو
مەنزوور لە عومری ئەمە؛ ئەمڕۆیە: کە تۆم دی
عومرێکی بەبێ تەلعەتی تۆ، چوو، بەهەدەر چوو
هێندەم نییە فرسەت، شەوەکیی وەسڵی جەماڵت
بتوانم ئەدا کەم غەمی هیجرانت، ئەوی بوو
ڕێی توڕەیی خوێنخوار مەدە؛ هێندە بەڕوخسار
ئەو جەننەتە؛ حەیفێ کە دەیسپێری بەهیندوو
ڕەنجووریی هیجرانی ئەدەبناسناوی ئەدەبی، بێ لەبی شەهدت
باوەڕ مەکە گەر بێتو شیفای بێ بە: ئەرەستوو