هاوارە! لەبەر گەردشی ئەییام و غەمی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1104 بینین
هاوارە! لەبەر گەردشی ئەییام و غەمی تۆ
هاوارە! لە بێ میهریی ئەییام و غەمی تۆ
تا لەحزەیەکی سایەیی تۆ، بێتە سەر ئێمە
وەک زوڵفی کەچت بۆیە دەکەومە: قەدەمی تۆ
سەد میحنەتی تۆم (دی)، نەشکا شەرت و قەرارم
کوانێ بەفیدات: ئەو هەموو عەهد و قەسەمی تۆ!
مەدحی خەتی تۆ؛ زینەتی دیوانە، کە دەفتەر
گونجایشی بێ، بۆ خەتی مشکین ڕەقەمی تۆ
بێ عەیبە سەراپا؛ قەد و ئەندامی لەتیفت
عەیبێ کە هەتە، لێمە؛ کەمێ زود ڕەمی تۆ
سەد خۆزگە بەئەو وەقتە؛ کە تۆم یار و منیش بووم
مەحرەم بەهەموو چینی سەری زوڵفی خەمی تۆ
عاشق نییە هەر کەس، لە جەفای یاری بناڵێ
ئارامی دڵی ئێمەیە: ڕەنج و ئەلەمی تۆ
جانم؛ بەبەهای ماچی لەبت حازرە قوربان
مەنواڕە: کەم و زۆریی؛ کەمی مە و کەرەمی تۆ
ئیمکانی ئەدەبناسناوی ئەدەبی، هەر: سەر و جانێکە، وەگەر نا
حەددی چییە جان بێتە بەهای ماچی دەمی تۆ