ئەی خونچەیی نەزاکەتی سەحنی حەساری من

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1069 بینین
ئەی خونچەیی نەزاکەتی سەحنی حەساری من
ئەی گوڵشەنی سەیاحەتی حاڵی نزاری من
ئەی لالەزاری ساحەتی گوڵزاری عەیشەکەم
ئەی ماهی چاردە شەوی دەیجووری تاری من
ئەی شەمعی تابناکی شەبستانی تیرەکەم
ئەی ماهی چاردە شەوی دەیجووری تاری من
ئەی بادەیی سەبوحیی و جامی نیشاتەکەم
ئەی نەشئەیی مەدامەیی حاڵەتی خوماری من
سەرووی قەدت، کە زیبی گوڵستانی ئێمە بوو
بۆ بوو بە تەرزی خاک؛ لە بەختی هەژاری من؟!
شەرت و قەراری مە، لە جودایی بە تۆ، چ بوو؟
شەرتت نەبردە ئاخر و بردت قەراری من
دوێنێ؛ کە نەوبەهاری ئەمن بوو جەمالی تۆ
ئەمڕۆکە؛ خاکی توربەتی تۆیە، بەهاری من
خۆزگە وەکوو گوزاری منە، سەر مەزاری تۆ
ئەمڕۆکە ڕەهگوزاری تۆ بووایە مەزاری من
تۆ بووی سەنەم، بە ڕۆژ و بە شەو، خەمڕەوێنی من
وێستاکە کێ بێ لە جێی تۆ، خەمگوساری من!
بێ قامەتی سەهییت، کەوا فەرشی ئەلحەدە
سەر هەڵبڕە و بزانە چییە ڕۆژگاری من!
بێ ڕوویی تۆ، مەحاڵە «ئەدەبناسناوی ئەدەبی» زیندەگی بکا
ڕەحمێ بکا بە حاڵی؛ مەگەر کردگاری من