من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1179 بینین
من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم
والەیی ناڵین و ناڵەی زارە زاری بولبولم
هەردوو هەمدەردین و هەردوو کوشتەیی تەنیا گوڵێک
بۆیە ڕۆژ و شەو لە گوڵشەن، هەمجیواری بولبولم
ئەو: گوڵی چوو، من دڵم چوو، ئەو: بە بای دا؛ من: بە گوڵ
ئەو: بە دەردی من دەناڵێ و من نزاری بولبولم
یا حەقیقی، یا مەجازیی، عیشق هەر یەک بادەیە
گەر ئەمیش مەستم، هەر ئەو مەستی غەفاری بولبولم
تا سەحەر، ئەو: گوێی لە فەریادی جیهانسۆزی منە
تا شەوێ من، هەمدەمی فەریادی زاری بولبولم
ئەو: بە ناڵەی زارەوە، ڕۆژانە دەمسازی منە
من: بە ئاهی سەردەوە، شەو غەمگوساری بولبولم
گەرچی یەک دەرسە «ئەدەبناسناوی ئەدەبی» سەودای ئەمن و عەندەلیب
موددەتێک ئەمما ئەمن، ئامۆژگاری بولبولم