مەستی قەدەحی بادەیی زیبا سەنەمێکم

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1150 بینین
مەستی قەدەحی بادەیی زیبا سەنەمێکم
هەر لەحزە لە نەشئەی لەبی، وەک جامی جەمێکم
ساتێ کە فروغی مەهی دیداری نەبینم
ئەوساتە مەپرسە؛ کە قەرینی چ خەمێکم
تا دانەنرێ، غەیری لەسەر مە، کەفی «پا» کەی
هەر تاوە، وەکو سایە، لە بن هەر قەدەمێکم
قەت نەبووە شەوێکی بەخەمی کۆنەوە بنووم
هەر سوبحدەم ئازوردەیی تازە ستەمێکم
هێندەی خەم و چین خستە سەری یەک، خەمی گێسوو
نازانم ئەوێستاکە لە بەندی چ خەمێکم
گەنجێکە خوداداوە، بەوی حوسنی جیهانگیر
بەو گەنجە، ئەمن چاوەنواڕی کەرەمێکم
گەر حاڵی ئەدەبناسناوی ئەدەبی بێت و بپرسن لە فیراقت
ماوم؛ کەم و بێشێکی، بەڵا: کە العَدَمعەرەبیێکم