فیدای باڵاکەی توولە نەمامت
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1335 بینین
فیدای باڵاکەی توولە نەمامت
ڕەواقی شەهدی شیرین کەلامت
مەگەر چی ڕا بوو، لێمان ناپرسی
نە ڕۆژت پەیغام، نە شەو سەلامت
قەسەم بەو تاقی ئەبرۆی هیلالت
کە نەقشن بەجووت، لەو ماهی تامت
بێ دیدارەکەی، وەک ڕۆژت، تارە
سوبحی عوشرەتم، وەک زوڵفی شامت
بێ قامەتی تۆم، باڵای وەک «ئەلف»
چەنگە؛وەک حەلقەی دوو زوڵفی لامت
نە خەو، نە خۆراک، نە ڕاحەتم ما
حەیاتێ کە بێ، زیندەم بەنامت
شەوم کوا تاقەت! گەر هەمدەم نەبێ:
یادی توڕەکەی حەریری خامت
لەسەر چی زیزی! کەوا ناپرسی
جارێ لە حاڵی خەستەی غوڵامت
ڕەنجووریی ئەدەبناسناوی ئەدەبی، هیجرانە و دووری
لەو گوڵ قەندەکەی لێوی گوڵ فامت