نامی خودا لە دوو نێرگسی غەممازی ئەمشەوت
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1152 بینین
نامی خودا، لە نێرگسی غەممازی ئەمشەوت
لەم رایحەی دوو توڕەیی تەننازی ئەمشەوت
سەرفی نەزەر لە شەوقی دڵ و حەسرەتی قەدیم
قووتی ڕەوانە، نوتقی شەککەر سازی ئەمشەوت
غەنج و دەلال و عیشوەی تۆ، دڵبەرن مودام
ئەمما جودایە دڵبەریی و نازی ئەمشەوت
بۆ سەیدی دڵ ئەگەر چە، شەهێنن نیگاهی تۆ
ئەمما شتێکی دیکەیە، شەهبازی ئەمشەوت
خونچەی سەحەر ئەگەر چە، چەمەن ئارایە، قەت نەبوون
بەونیم خەندە نازی، گوڵی نازی ئەمشەوت
حەددی چییە کە دەعوای هەمسورەتی ببێ
باخی ئیرەم؛ بەسینەی سەروازی ئەمشەوت
سەد جەور و سەد ستەم؛ کە لە تۆی دی دڵی نزار
قوربانی ئەو دەمەی بووە هەمڕازی ئەمشەوت
ئەمڕۆ ئەدەبناسناوی ئەدەبی کە مردبوو، زیندووت کردەوە
فەرموو: بەچی؟ بەماچی وەک ئیعجازی ئەمشەوت