ئەی شەککەرین دەهانی شەکەر نوتفی، لێو نەبات

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1434 بینین
ئەی شەککەرین دەهانی شەکەر نوتفی، لێو نەبات
شیرین هەموو شەمایل و شیرین هەموو ئەدات
جارێ لە حاڵی خەستە دڵانت بەلوتف و ناز
بۆچی دەبی نەپرسی؛ کە چۆنن لە خاکی پات!
جان و سەرم بەبادی فەنادا بەخاکی ڕێت
نەمزانی تا سەرت نییە؛ ئەی بێ بەقا: وەفات
عومرێکی بێ لەبت گوزەرا؛ بۆ مە مردنە
وەک مردنی بەرابەری تۆ، بۆ مەیە حەیات
یاڕەب! دەبێ هەر ئەمن و ئەتۆ بین، بەبێ ڕەقیب
بگرم؛ لە گەردنی بخەم، ئەو زوڵفی تا بەتات
وەعدەت بەوەسڵ بێنییە جێ؛ هات و دەوڵەتە
چ بکەم ئەگەر نەهاتی! چ دەکرێ دەگەڵ نەهات!
بۆ ئیمتیازی بەینی من و عاشقانی تۆ
یەک بۆسە کافییە، کە کەرەم کەی بەئیلتیفات
خوێنی منت حەڵاڵە، بەشەرتێکی خۆت بڵێی:
ماچێ لەکونجی دوو لەبی خوێنیمە؛ خوێن بەهات
شام و سەحەر دوعاتە ئەدەبناسناوی ئەدەبی بۆ ویساڵی یار
جارێکی وا نەبوو، بەئیجابەت بگا: دوعات