دڵ ئارامی نەما جارێ، دڵارامم سەری نادا

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1860 بینین
دڵ ئارامی نەما جارێ، دڵارامم سەری نادا
سەرێکی سەرسەری جارێ لە کوشتەی خەنجەری نادا
ئەسیری دامی سەییادێکی نەوکارە؛ دڵی وەحشی
هەوەڵ نەخچیرە؛ گرتوویە و بەئاسانی بەری نادا
ئەگەر عاشق ئەرەستووناوی تایبەت بێ، لە بەحری عیشقدا غەرقە
چ گێژێکە خوداوەند!، کە ڕێی ئەسکەندەرناوی تایبەتی نادا
دەکەن مەنعم ڕەفیقانم، کە بۆچم دڵ بەدڵبەر دا!
چ دڵسەختێکە! ئەمڕۆ دڵ؛ بەخاڵی عەنبەری نادا!
لە لای بێگانە گەر تاڵە؛ ئەگەر ترشە، عیتابی تۆ
بەوەڵڵا ئاشنای قەهرت، بەقەندی بەندەری نادا
بە سورەت ماهڕوو زۆرن، بەڵا وەڵڵا لە مەعنادا
پەری وەک تۆ؛ بەزیبایی، قیافەی دڵبەری نادا
کەسێ شەهدی لەبی چەشتی؛ نییە مایل بەشیرینی
کەسێ شیرین نیگاری بێ، شەککەر لەب هەمسەری نادا
مەفەرموو: عارە پێم، بەندەت، کە دێ بێتە غوڵامی تۆ
گەدایی ئاستانەی تۆ، بەتاجی قەیسەرناوی تایبەتی نادا
ئەگەرچی تۆ بەهیچێ من، لە دەرکت دەردەکەی؛ ئەمما
ئەدەبناسناوی ئەدەبی تارێ لە زوڵفی تۆ، بەموڵکی سەنجەرشوێنی نادا