ئەبرۆیی کەشیدەت لە پەنا توڕەیی سەودا
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1384 بینین
ئەبرۆیی کەشیدەت لە پەنا توڕەیی سەودا
ماهێکی نەوە؛ گۆشەیی کێشاوە لە شەودا
فەرمووتە: دەبێ گیان بەفیدای تیغی برۆکەم
ئەی ماهی دوو هەقتە؛ بەمنت موژدەیی نەودا
خاڵ و خەتی بەر ئەو گەردەن و سینەت
شایستەیە سەد تەعنە؛ لە خاڵ و خەتی کەو دا
ئەمشەو، کە گوتم: دەردی دڵم، چی هەیە دەیڵێم
حەیفێ؛ کە دەمی وەسڵەتی تۆ، کورتە لە شەودا
نەمزانی چییە سیڕی دەهانی وەکو نوقتەت
خۆی نوقتەیی مەوهووم و جیهان قەیدییە لەودا
هەمدەرس کەنین: بەختی من و چەشمی سیاهت
بۆچی وەکو: یەک ڕۆژ و شەون،هەردوو دەخەودا!
سۆفی؛ کە دوێ مەنعی ئەمەی کرد و مەلامەت
ئەمڕۆ لە خەراباتە؛ عەمامەی لە گرەودا
هەرچەندە مەتاعی سوخەن؛ ئەم عەهدە کەسادە
ئەمما گوهەری شیعری ئەدەبناسناوی ئەدەبی هەر لە برەودا