حەل نەبوو بۆم موشکیلەی

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  1024 بینین
دەرسی دیداری جەمالت حەل نەبوو بۆم موشکیلەی
باغی گوڵزاری ڕوخت بێدەنگ و ماتە بولبولی
سەد هەزاران فەیلەسووف، داماوی بیری جازیبەت
لەو شوعاعەی خۆری ڕووت هۆشی حەکیمان خولخولی
ئەم دڵی پڕ خوێنە وەک بۆتەی لە کوورە پڕ گڕە
ئەم فوارەی گەرمی چاوانە لە جەرگەم کولکولی
ئەم هەموو دەرد و پەرێشانی ئەلەم ڕۆژە ڕەشە
گشت لە دەوری نیگارت سەر شێوانە و واوەلی
تاکو کەی ئەم سەبرە، تا کەی داغی دڵ، تا کەی ئەوات
تاکو کەی گرپەی دەروون و سینە، تا کەی غولغولی
دیدەکەم هۆ گیانەکەم سوێنت بەدیدارت دەدەم
بەسیە جەوری بێ ڕەوا، بەس ڕەنجی بێ جێ و بێ دڵی
پورتەوی حوسنت لە ئەندازە نییە تەشبیهـ کرێ
ڕاستی کوفرە ئەگەر جارێ بڵێم تۆ وەک گوڵی
کەس کە بێهۆشن لەبەر جیلوەت ئەسیریناسناوی ئەدەبی چۆن نەڵێ
دەرسی دیداری جەمالت حەل نەبوو بۆم موشکلەی