هۆ ساقی
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
845 بینین
هۆ ساقیی شیرین ڕوخی کوردی دەوەرە دەی
زوو بمدەرێ سووتاوە جگەر، بادەیێ پڕ مەی
پایانی نییە دەردی گرانم وەکو دەریا
دەریایێکە سامانی نییە و، هیچ نییەتی پەی
دەردی گەلە، دەردت نییە چارەی، وتی دوکتۆر
هێدی کا مەگەر مەستیی مەی و، زەمزەمەیی نەی
ڕووت باغی بەهارە گوڵ و گوڵزاری بەهەشتە
ئاوێتەیە لالە و گوڵ و نەسرین و سێب و بەی
هێزی ڕەگ و ڕیشەم پەک ئەخا تاوی گڕی ڕووت
زویریت هەڵئەقرچێنێ دەم و دڵ، ئەمە تۆ چەی
هەر چەندە بڵندی، لەگەڵم ڕێک نییە پایەت
هەر بۆ بەزەیی ئاوڕێکم لێدە هەچی هەی
چەن جارە کە گوفتی بەنیگارت دڵم ئاوا
فەرمووت و نەبوو، چاوەدێری دڵبی هەتا کەی
یا مەی بدە زوو یا، بنوێنە ڕوخ و دیدار
دیدارت ئەکا هەردوو جیهان وا لە دڵم تەی
یامەی بدە، یاخەنجەرێکم لێدە لەسەر دڵ
دەرچێ بەدەمی خەنجەرەوە گیانم و ئۆخەی
هێندەم بدەرێ دا بپەشۆکێم و بڕژێنم
سەر مێزەرەکەم دابپۆشی کورتی مەلا مەی
کوشتبێ لە دەورت گەڕێ بێچارە ئەسیریناسناوی ئەدەبی
بۆ دەردی ئەلەم کارە پتر هیچ نییە چارەی