ڕۆڵە مەنۆشە جامی مەی
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
898 بینین
پێت دەڵێم ڕۆڵە مەنۆشە جامی مەی
بەو مەیە هێزی لەشت بەرباد ئەکەی
سست ئەبێ، هەرچەن ڕەگ و ڕیشەت هەیە
دەرد ئەچێنی، خۆت لە دەست و پێ ئەخەی
مەی خۆرێ تووشی وەرەم بێ، دوو لەسەد
نابێ ڕزگاری ئەلەو دەردە زلەی
بێتو گەر مەیخۆر نەبێ خاوەن وەرەم
نامرێ ئەو دەردەدارە سەد دووەی
گوفتی دوکتۆری، بەڵێنی ئەوروپا
وایە گەر باوەڕ بەدکتۆریان ئەکەی
ناوی نەخۆشگەی سەناتریۆم ئەبەن
یاخوا بەو جێگەیە ڕێگا نەبەی
مەستی ڕۆژ و شەو، ژنی ئەڵمانیا
شێت بووە شەست کەس لە منداڵ و نەوەی
پەک خەری عەقڵە، کوشندەی دەوڵەتە
هیچ نییە ئەو شادییە و، کەیف و شنەی
ئامریکایی خرستیانن هەموو
تەرکیان کرد تێگەیین چۆنە لەکەی
ئەمڕۆ ئەوروپایی وا کۆمەڵ ئەکەن
بۆ ئەوەی ڕزگار بکەن گەلیان لە مەی
سێنزە عەسر و نیوە دینت مەنعی کرد
تۆ خەریکی تازە فێربوونی ئەمەی
ڕەهبەری کوردە ئەسیریناسناوی ئەدەبی وا دەڵێ
خوڵقی چاکەت بێ، بەهیوای خۆت ئەگەی