فێری عیلم بە
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
829 بینین
کوردە چ فایدەی هەیە ئەم خەنجەرە
ئەم فیشەگە و ئەسلیحە وو وەروەرە
بار مەکە ئاسن و بارووت لە خۆت
باری گران لایەقی گاو و کەرە
بەس بخۆ نانی جۆ، لەپێکە کڵاش
سواری کەر و حەچە بڕۆ و وا وەرە
ڕووت و ڕەزیل بی بەمە خوا ئەمری کرد
بەسیەتی ئەم گەوجییە زوو هەڵگرە
عیلم و مەعاریف ئەوەتا بەش دەکەن
هەڵسە وەرە مووچەیی خۆت وەرگرە
سواری سیلاحی خۆ دەبن، ئاری پا سەیری
فڕۆکیان بکە، حیرەت گەرە
گەر نەفرۆشێ بەتۆماڵ، ئەجنەبی
ڕووت دەمێنی، لە وتەم گوێ گرە
میللەتێ نەتوانێ بکا دەرزییێ
کاری پەرێشانییە ئەو بێ فەڕە
فێری عیلم بە لە هەچی جێ ببێ
گەرچی لە چین، گوفتەیی پێغەمبەرە
کاکە فەقێ مەدرەسە، یا مەکتەبێ
زوو پەلەکە، ڕێگە بەهیوا بەرە
چونکە نەوەی کوردی، حەققت پێ دەڵێم
دەرسی علوومی حیکەمییش وەرگرە
فرسەتە ئەم چاخی جوانییە برا
مەسخەرە وو کەیف و سەفا هەڵگرە
کوردە ئەسیریناسناوی ئەدەبی وتەیی حەق دەڵێ
تەربیەیێ حیکمەتی لێ وەرگرە