چاخی سەحەرە
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
2 خولەک
787 بینین
مەڵێ ئەم ڕێگەیەی گرتوومە ئەترسم خەتەرە
ڕۆڵە ئەو چشتە، کە تووشی ئەبی ئەمجا زەفەرە
ئەو نەمامەی، کە فیدایی وەتەنی چاندوویە
بەهەموو لایێ ڕەگی ڕۆییوە، لقشی لە بەرە
مەلی هەر چەن وەتەنی کوردی شیمالی هەیە، وا
هیجرەتی کردووە، هەندێکی لە جێ دەربەدەرە
هەندێکیشیان دەگرن دەیبەنە قەسابخانە
وەکو مەڕ سەر دەبڕێن، خوێنی ئەمانەش هەدەرە
هەرچی غیرەتکەش و مەردە شوعەراو و ئودەبا
مات و حەیرانە دڵی پڕ غەم و دەرد و کەدەرە
هەرچی قەومی موتەرەققی هەیە ئەمڕۆ لە جیهان
هەر کە هێزی بووە، هەڵسێ بووە بۆی ئەم قەدەرە
گەورە کوژران و، دێ سووتان و، لەجێ دەربەدەری
پاشی ئەمە نیزیکە ئینجا لە بۆ میللەت سەمەرە
چونکە بێگانە بوو، چیی کرد بەتۆ دوژمنەکەت
ئەوەی گرتی هەڵیواسی، ئەوەی ما دەربەدەر
مەکە باوەڕ بەوتەی خۆش و تەڕی بێگانە
شەهد و شەککەر بێ، دەهەندەی بەتۆ ئیللا بەزەڕە
هاوزبانی وەتەنی، دوژمنتش بێ ڕۆڵە
باوەڕی پێ بکە، هەم دەردتە، زەهری شەکەرە
بەسە ئەم بیر و خەیاڵاتە ئەسیریناسناوی ئەدەبی تا کەی
تێپەڕی شەو بەتەواوی، ئەوە چاخی سەحەرە