مەرسییە (لاواندن)
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
845 بینین
مردن ئێستاکە لەکوێی دەیساوەرە
گیان ئەگەر پێویستتە زوو بی بەرە
شێتییە بۆ کەس لەتۆ ترسی هەبێ
تۆ هەر کارت بەجێ بێنی گەرە
نەک گەدا، نەک شاهـ و، نەک پیر و جوان
زیندەوەر گشتی لە دەس تۆ بێ سەرە
زیندەگانی نرخی لای عاقڵ نییە
ئەم خەو و خولیایە هیچە و بێ فەڕە
ئەو دڵەی گەشبێ بەدیداری جیهان
ئاگری دیداری دەیکاتە گڕە
شێخ محەممەد عەلی دوێنێ باری کرد
بێ هەوەس بوو لەم خەراباتە شڕە
گشت حیسابی مەنزڵی بوو جێ بەجێ
خەیمەگاهی وا لە لێوی کەوسەرە
دەرچوو بۆ تەئریخی اللة غفورعەرەبی
هەر کە بۆی لادا ئەسیریناسناوی ئەدەبی دووپەڕە