نە کوردستان وەکو جارانە نە من

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  595 بینین
کەژی کوردستان پڕ پڕ لە فەڕە
وەتەن بانگت دەکا هەستە دەهەڕا
لە دووری جیایی ڕووی بەفەڕت
لە ژانا بەندی سی وو جەرگ جەڕا
نە کوردستان وەکو جارانە نە من
گەل و نیشتمان و کردە گشتی گۆڕا
گوڵی باغ و نیگاری خۆشەویستی
لە چیمەندا لەیەک نیشتوونە شەڕا
گوڵی کوڵمی شرینی نەوجوانی
پەڕەی لالە لە عەکسی بەرقی دڕا
لە دەنگی بولبول و قومری و کەو و پۆڕ
مرۆی مەریخ و ژاپە گێژ و کەڕا
مەلا باسی بەهەشتت بۆ دەخوێنی
وەرە من پێت نیشاندەم بێیە سەر ڕا
چیاش گونبەدی مزگەوتی دنیا
لە بانی بانگی کوردی زوو بوو درا
بەبێ ئەندازەیی نەوت و زەڕو زیو
لەخۆرئاوا بەیێکجا دەنگی زڕا
لە دووریی ڕوویی توو و دەردی نیشتمانی
پەرێشانە ئەسیریناسناوی ئەدەبی بێ دەهەڕا