گەڕۆکت بۆ نییە؟

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  512 بینین
گەڕۆکت بۆ نییە؟ کانی خەڵووز و ئاسن لەژێر پێتە
دەسی بۆ تێوەنادەی؟ ڕۆڵە ئەم کانە لە بۆ کێتە؟
فڕۆکەت بۆ نییە لام وایە ئومێدت نییە بتبێ
ئەوا ئاوریشم و لۆکە، ئەوا نەوت، ئاسنە، وێتە
لەسەر ڕووبار و شیو و ڕۆخی هەڵدێرت نییە پردێ
ئەوا قسڵ و گەچ و دارە، ئەوا بەردە لەسەر ڕێتە
نییە جێگەی هەتیوانت، نییە جێگەی شەل و کەفتەت
بەملیۆن خەرج ئەبێ ماڵت لە خێر و بێری بێ جێتە
قوتابخانانی ساوانت دەبیرستانی لاوانت
ئەوەی هاوردە بەر، کۆڵە، وەیا بێ دینە، یا شێتە
کەلاوە هەڵدڕی دایم، بەئومێدی خەزینە و زێڕ
وڵاتت زێڕە نازانی، لەگەڵ خۆڵایە ئامێتە
کوڕە چاوت کەوە بۆ کاری خۆت، هەر چی بکەی چاکە
ئەوەی وا پاشتی خستووە، برا سستیتە، شەرمیتە
دراو و ئامەدت کانە لە شاخ و دەشت و شیوانە
ئومێدت مێگەل و باغە، خرید و کێڵگەیی دێتە
وتەی چاک ناگرێ کەڵکی ئەسیریناسناوی ئەدەبی بەس مەڵێ حەرفێ
وەهای کەر کردوون دوژمن، زیاتر کەی دەڵێن شێتە