کفنت لە بەرکەی چاترە

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  943 بینین
ڕۆڵە بمری لەم ژیانەی ئێستە تیا هەی چاترە
سەیری سەرگەردانیی گەل کەی، خۆت فیداکەی چاترە
وا لەسەر پشت بێهەناو و سست و تەمبەڵ لێیکەوی
دەست و پێ هەڵکەی بجووڵێی بۆ هیواکەت چاترە
نیشتمانت وا وێران بێ، تۆ لە کەیف و نۆشبی
تووشی دەردی بێ دەوابی ئای و وەی کەی چاترە
گوێت لە دەنگی زرمەیی تۆپ و تفەنگ و بۆمبە بێ
وا لە نەشئەی دەنگی ساز و، نەغمەیی نەی چاترە
دەربەدەربی، سەر کز و داماو بۆ ڕزگارییی گەل
وا لەوەی زیو و زەڕت بێ، لێرە لێخەی چاترە
سەربەخۆ بی وو، لە پێش چاوتبێ بەدحاڵیی گەلت
بچیە بەندیخانەوە، گیانت لەوێ دەی چاترە
سەرفرۆی بێگانە بی، شایی و وەویت بێ، مەست بی
وا لە سێپایەت کرێی کفنت لەبەر کەی چاترە
ئەی ئەسیریناسناوی ئەدەبی چاک ئەڵێی، کەس گوێ نەدا کەڵکی چییە
سا کە وایە ڕۆژێ زووتر، خۆت بخنکێی چاترە