هەتا هەتە
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
745 بینین
ماڵت بدە لە ڕێگەی میللەتت هەتا هەتە
فەرموودەیی خودایە لە دنیا سەرانەتە
تەنگاو و بێ مەفەڕ و پەت پەتی کرێی
ئەوجا بڵند ئەبی ڕێی باوە کاوەتە
هەر گاهـ دەرت بکەن لە زەوی و نیشتمانی خۆت
هیچ ئای و وەی نەکەی ئەوە بۆ تۆ سیاحەتە
کۆت بەندبی لە کونجی بەنیخانە لێ کەوی
هیچ کۆڵ نەدەی ئەوە حەققی ڕیاسەتە
ماڵ و کەست لە دەس چێ، وەڕس بی لە غوربەتا
بۆ گەورەییت و بڵندیت عەلامەتە
هەڵواسرێی لە سێدارە بۆ گەلت
وترانی ناوێ فەڕت تا قیامەتە
لەت لەت کرێی ئەسیریناسناوی ئەدەبی لە ڕێی نیشتمان و گەل
جێگەت بەهەشتە، مزی تۆ سەعادەتە