ستایشی محەممەد ئەمین زەکی بەگ

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  900 بینین
هەرچەنێ هیوام هەبوو یەک یەک لە دەستم گشتی چوو
هیچ مەبەستێکم نەما بۆ پاشەڕۆژم بێجگە توو
هەرچەنێ بیری بڵندم کردو بەخت یاری نەدا
پشتیوانێکم نەبوو جێگەی ئومێدم هەو نەبوو
ئێستا تەنگاوم لە دەست کورتی ئەوا چارەم نەما
گەرچی لەم جۆرە ژیانە بوومە چەرمی ئاوەسوو
خێرخواهان سەرنویسی مەحکەمەی شەرعییەیان
بۆم نویسی داکو ڕزگاربم لەدەس تەنگی بەزوو
چەند ساڵێ نووسرا جاخ جەمال بۆم بوو بەشەش
دامەدوواوە (نووسرا سەرنۆ بدە) وەک ئارەزوو
با بەهەشتیشی لەسەر، ئەو چەندە پێم گوفتێ درا
پێکی بێنن ئێوە بۆم بۆ ئێوە چاکە بۆتە خوو
وا لەبەردەرکی وەزیرێکی ئەمین و هەم زەکی
تاکە دەروێشە ئەسیریناسناوی ئەدەبی بانگ ئەکا یا پیر هوو