بۆ عەبدولڕەحمان بەگی تاپۆ

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  500 بینین
عەبدولڕەحمان بەگی تاپۆ دڵەکەم، گەرچی چوو
تەنگ مەبە شوکری دەوێ پایەیی ئەو، باڵا بوو
هەموو کەرکووکی سەراسەر لە خودا پێویستیان
ئەمەتا، پایەیی بەگ بەرزەوە بێ بێتەوە زوو
چاکەیێکی پێتە بێجگە لەمە نازانی
کردەیی بابییە ئەم کارە لەمیش بووگە بەخوو
سەیری هەڵکەوتی سەری کەی، مەخزەنی عەقڵ و زەکا
سەیری ڕوخساری بکەی پڕتەوی فڕینی لەڕوو
میللەتێ ژوور ئەکەوێ دەوڵەتی هوشیاری هەبێ
دەوڵەتێ هێزی ئەبێ پیاوی هەبێ سەرکەوتوو
هەموو پیاوانی حکوومەت وەکوو ئەم بوونایە
لە جیهان تاک ئەبوو ئەم دەوڵەتە هاوتای نەبوو
پایەو چاکەی پیاوێ کە نەیزانیبێ گەلی
چ نموودی نەبووە ئەو گەلە هەرماوە لە دوو
زۆر سوپاسی ئەوێ هۆ کاکی ئەسیریناسناوی ئەدەبی بۆ بەگ
پایەیی بەرزەوە بوو گەرچی لە کەرکووک لاچوو