مەعرووف جیاووک

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  951 بینین
شەش برا هەن، شێرزاد و کوردەوەند و کوردەوان
بو دواڕۆژی گەل و نیشتمانی کوردن پاسەوان
نەو نەمامێ ئێستە دەیچێنین بەڕەنچ و ژانی دڵ
بۆ گەیینو بەرز و بەردانی ئەمانەن باغەوان
بابیان مەعرووف جیاووک هەر کە ناوی کوردی نان
پێگەیین، پەروەردەیی شێران ئەزانی شێرەوان
گەورەیان سەر دەستەیان ناوی نەریمانکەس ژیریان
بانگ ئەوازی کارییە، پڕ مێشکی هێز و تەوان
ئەو تری سامانکەسە ناوی خۆشی سامانی هەیە
هۆش و تێبینیی هەیە شۆخ و شرین و نەوجەوان
سێیەمین سۆرانکەسە بۆ سۆران بەسالاری ئەشێ
چاخێ بێ ئێستاکە هیوایی بەنرخە بۆ ئەوان
چوارەمین بۆتانکەسە پێنجەمیان ژیانکەسە هەر بژین
خۆشەویستی کوردەوانن هەردوو وەک گیانی ڕەوان
ناوی بەرز و توند و بڕندەی شەشەمیانە جوکوڵکەس
ساوەیە هێشتا خەریکی کاری پاکژیی زوان
با بژی مارف جیاووک چونکە بارانی هەیە
بەخششی یەزدانە زندە هەر بەبارانە بۆ وان
هۆ ئەسیریناسناوی ئەدەبی ڕۆڵەیی کوردانە مایەی ژینی تۆ
چونکە هیوایی دواڕۆژت نییە بێجگە ئەوان