مەعرووف جیاووک
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
882 مشاهده
شەش برا هەن، شێرزاد و کوردەوەند و کوردەوان
بو دواڕۆژی گەل و نیشتمانی کوردن پاسەوان
نەو نەمامێ ئێستە دەیچێنین بەڕەنچ و ژانی دڵ
بۆ گەیینو بەرز و بەردانی ئەمانەن باغەوان
بابیان مەعرووف جیاووک هەر کە ناوی کوردی نان
پێگەیین، پەروەردەیی شێران ئەزانی شێرەوان
گەورەیان سەر دەستەیان ناوی نەریمانشخص ژیریان
بانگ ئەوازی کارییە، پڕ مێشکی هێز و تەوان
ئەو تری سامانشخصە ناوی خۆشی سامانی هەیە
هۆش و تێبینیی هەیە شۆخ و شرین و نەوجەوان
سێیەمین سۆرانشخصە بۆ سۆران بەسالاری ئەشێ
چاخێ بێ ئێستاکە هیوایی بەنرخە بۆ ئەوان
چوارەمین بۆتانشخصە پێنجەمیان ژیانشخصە هەر بژین
خۆشەویستی کوردەوانن هەردوو وەک گیانی ڕەوان
ناوی بەرز و توند و بڕندەی شەشەمیانە جوکوڵشخص
ساوەیە هێشتا خەریکی کاری پاکژیی زوان
با بژی مارف جیاووک چونکە بارانی هەیە
بەخششی یەزدانە زندە هەر بەبارانە بۆ وان
هۆ ئەسیریتخلص ڕۆڵەیی کوردانە مایەی ژینی تۆ
چونکە هیوایی دواڕۆژت نییە بێجگە ئەوان