سەید ئەحمەدی خانەقا

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  957 بینین
خوانی میوانی دیتبا حاتەم
سەرفرۆی شەرم ئەبوو دەشیگرت ماتەم
نە لە دەرگا و خوانی میوانی
بەسترا بێ لە گوفتی خۆرشی کەم
هیچ نەوترا بەهیچ میوانێکی
لێرە چەن ڕۆژە، خۆرشی چەن ژەم
لەشکری شاهـ و جیایی میوانی
جاڕی ئەم ناکرێ بەزیر و بەم
دەنگی بادەی شرینی زێڕینی
وا زرنگا شکانی جامی جەم
بەزوانانی ڕۆژهەڵات هەرکام
گوفت و گۆی دایە زایە، ڕایەدەم
گەر بپرسن لە مامەزا و خزمی
گشت پڵنگی چیاو شێری چەم
هێزی گوفتی لە مەژگی گوێ دێری
ڕوون و ڕووناکی بەخشە هەر وەک شەم
هێندە ژوور و بڵند و بێباکە
بۆ جیهان ناگرێتە دڵ هیچ غەم
بەسیە پشتی پەیامبەری واسا
شاهـ و سەرداری باغەکەی ئیرەم
چاکی سەید ئەحمەدی خانەقا ئەسیری
نییە توانات ئەسیریناسناوی ئەدەبی بگرە دەم