گفتوگۆیی ژوور ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
1027 بینین
حیکمەتێکە عەشقی مەردوم ڕۆحی عاشق ژوور ئەکا
دل لەمەیلی ژین و خۆشی، کەیفی دنیا دوور ئەکا
بێجگە بیری خۆشەویستی و مەیلی لێ خۆشبوونی ئەو
هیچی دیی هیوا نییە، بەو یادە خۆی مەخموور ئەکا
سۆزی جیایی سەر کز و پەژموردە و وێڵی ئەکا؟
ئاگری سینەی گرفتاری وەکو تەندوور ئەکا
قووەیێکی مانیتیزمینی لەلایە خۆشەویست
مەژگی عاشق دەم بەدەم بەو قووەیە پڕ نوور ئەکا
هیچ نەترسا، کەوتە ناو ئاگر برایم عاشقی؟
ئاگری سووری وەکو بەفری سپی بەللوور ئەکا
هەر وتی مەنسوور أنا الحقعەرەبی، تا بەئەزیەت کوشتیان
ڕەنجی عاشق زۆر عەجەب خۆشویستنی ئەستوور ئەکا؟
عەشق دوو عەشقە، یەکێ عەشقی خوا، یەک میللەتە
بێجگە لەم دوو خۆشەویستە عاشقی ڕەنجوور ئەکا
ڕوو لە مەیلی عیشقی زوڵف و کاکۆڵی شیرین مەکە؟
عیشقی نیشتمان و گەلە مەژگی تەڕت پڕ نوور ئەکا
عیشقی میللەت ئیختیاری دەس ئەسیریناسناوی ئەدەبیی سەندووە
بۆیە بێ پەروا ئەوەندە گفتوگۆیی ژوور ئەکا