(......)
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
1136 بینین
پێنج دەستە گەل هۆشیار ئەکا
پاتەخت و موڵک و شار ئەکا
ئەرژەنگناوی تایبەت لە کەوری تار ئەکا
گەردەن بەدوژمن لار ئەکا
زانین و کردەی کارگەری
خۆشخوانی ئینجا بادەری
دانانی هێزی لەشکەری
ئەو هێزە بۆ گەل کار ئەکا
بێت و کەسێ نەگرێ ئەلەم
پێنج ڕێیە چشتێ زۆر و کەم
وەک توورگی ناوەندی چەم
بارێکە گەل بێزار ئەکا
دەرمانگەرێکی میللەتە
ناوبانگی تاهیر بەهجەتناوی تایبەتە
سائیبناوی تایبەت زەوی پێوی کەتە
دەیم و بڵند ئاودار ئەکا
لاوانی وا بینایی گەل
کەڵکیان ئەبینم چاخی هەل
هەڵبەست ئەنووسم بۆ ئەوەی
دەردێکی کوردان چار ئەکا
هەرچی کەسانی لەشکەری
مامۆستا وو کارگەری
زانا وو پیاوی باوەڕی
ئەو مەردە گەل بێدار ئەکا
نیشانەیان و کردەیان
یەک یەک لە دووی یەک چاپ ئەکەم
بێژەن ئەسیریناسناوی ئەدەبی کەوتە خۆی
بۆ گەل ئەوا گۆڤار ئەکا...