مرشیە بنت ملا صدیق رئیس محکمە کرکوک

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  1085 بینین
گوڵی نازە لە گوڵزاری بەهارا
لەناکاو هەڵوەری لەم نەوبەهارە
دەسی قودرەت، گوڵی هەڵکەن لە چەمەن
ئەلەم گوڵزارە دەستی هەر لە کارە
گوڵی شیرین و شۆخی سەعدییە ناو
نەبوو بۆ دەردی بێ دەرمانی چارە
لە داخی دەستە خوشکانی پەرێشان
لە زانستی گرین و شین و زارە
چەمی باڵای ڕەئیسی بابی بۆ ئەو
تەپی پشتی کەس و خزمی لەقارە
لەکانا خۆزگە گێتی هەر نەبایە
کە بۆ مردن نەبایە لەم دیارە
لە تەئریخی چووە بۆ باغی فیردەوس
بەئەو پیرۆزە ئەم کۆچ و هەوارە