(......)
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
1090 مشاهده
پێنج دەستە گەل هۆشیار ئەکا
پاتەخت و موڵک و شار ئەکا
ئەرژەنگاعلام لە کەوری تار ئەکا
گەردەن بەدوژمن لار ئەکا
زانین و کردەی کارگەری
خۆشخوانی ئینجا بادەری
دانانی هێزی لەشکەری
ئەو هێزە بۆ گەل کار ئەکا
بێت و کەسێ نەگرێ ئەلەم
پێنج ڕێیە چشتێ زۆر و کەم
وەک توورگی ناوەندی چەم
بارێکە گەل بێزار ئەکا
دەرمانگەرێکی میللەتە
ناوبانگی تاهیر بەهجەتاعلامە
سائیباعلام زەوی پێوی کەتە
دەیم و بڵند ئاودار ئەکا
لاوانی وا بینایی گەل
کەڵکیان ئەبینم چاخی هەل
هەڵبەست ئەنووسم بۆ ئەوەی
دەردێکی کوردان چار ئەکا
هەرچی کەسانی لەشکەری
مامۆستا وو کارگەری
زانا وو پیاوی باوەڕی
ئەو مەردە گەل بێدار ئەکا
نیشانەیان و کردەیان
یەک یەک لە دووی یەک چاپ ئەکەم
بێژەن ئەسیریتخلص کەوتە خۆی
بۆ گەل ئەوا گۆڤار ئەکا...