دڵبەرا دڵ بێ قەرارە

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  2991 بینین
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
چاوەکانم گریە بارە
سینەکەم هەر داغدارە
یار یەکە غەم سەدهەزارە
مورغی دڵ بۆت کەوتە داوە
عەقڵ و هۆشی پێ نەماوە
بۆیێ سەرتاپا سووتاوە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
دۆستان بۆم کەن دوعایە
زامەکەی دڵ پڕ جەفایە
قەت خەیاڵ ناکەم شفایە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
جارێ ناپرسی لە حاڵم
عاشقی نووری جەماڵم
کەی دەبێ یاڕەب ویسالم
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە؟
کەی دەبێ خۆت بێیە لامان
دڵبەری شۆخی خەرامان
تا بگا دەستم بە دامان
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
سافیناسناوی ئەدەبی بۆت بوو شێت و شەیدا
دڵ بە دەرد و سەر بە سەودا
ڕەحمی پێ بکە لە ڕێی خودا
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە