حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  3545 بینین
حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ
فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ
لەلای نەقشێكی ڕووی دیوارە بێ تۆ
هەموو دەم وا لە گۆشەی بێكەسیدا
بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ
ئەگەر فەرمووی چلۆن ماوی ئەمێستێ
لە ئەم سەگمەرگییە، بێعارە بێ تۆ
شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
كە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ
كە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ
غەمی خۆی بەس بوو سافیناسناوی ئەدەبی وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ