لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  1964 بینین
لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو
ئەمما بە سەبەب ئەغیار بۆ جان خەتەرێکم بوو
سەرمەشقی خەت و خاڵی، ویردی دڵ و دینی من
بۆ ئایینی شەبخیزی زیکری سەحەرێکم بوو
لوتفەن چ دەبێ جانا ئیمڕۆ کە نەوازیم کەی
دوێنێکە لە باغی ڕووت حیسسەی سەمەرێکم بوو
نەقدی ڕووحەکەم بۆ نارد کالایی وەفاکەی بێ
توحفێکی جەفاکەی هات هەر لا زەرەرێکم بوو
ئەی کاش شەوی هیجران بوو بە سەباحولخەیر
چونکی کە لە ڕۆژی ڕووی مەیلی نەزەرێکم بوو
لەو پەرچەمی شێواوی داوی دڵی داناوە
بەو غەمزەیی دوو چاوی کون کون جیگەرێکم بوو
گوڵ زارە لە گوڵزاری بۆ غونچەگوڵی زاری
گوڵ کەوتە شەکەرباری وا گوڵ شەکەرێکم بوو
نوختەی دەمی مەوهوومە ئەو حیکمەتە مەکتوومە
ئەغیار لەوە مەحروومە بەس من خەبەرێکم بوو
ڕووی شەمسی شوهوودە و خاڵ نوختێکی سوەیدایە
لەم دوو ئەسەرە سافیناسناوی ئەدەبی نووری بەسەرێکم بوو