پەرێشانیم لە حەد دەرچوو ڕەفیقان جار هەر ئەو جارە
لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
1 خولەک
1759 بینین
پەرێشانیم لە حەد دەرچوو ڕەفیقان جار هەر ئەو جارە
لە دەردی دووری ئەو شۆخە دڵی زارم بە ئازارە
ئەوا تابووری غەم ئامادە بوو بۆ سەر دڵی مەحزوون
ئومێدی عەیش و شادیم چوو فیراقی یار قوماندارە
ئەگەر خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆمدا بکەم هێشتا
لە چاوی بەختی بێبەختم کەمە ئەی خوایە هاوارە
عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من ناکرێ بە هیچ لوقمان
مەگەر شۆخی وەفادارم دەوا کا ئەو بریندارە
دوعای دەردم دەکەم هەردەم لە دەردی فیرقەتی جانان
بەڵێ چی دیم لەدەست نایێ گیانم سەخت و بێعارە
وەرە سافیناسناوی ئەدەبی بکە تەرکی هەوای دونیایی هیچ و پووچ
بە ئیخلاس ڕوو لە بەغدا کە مەڵێ بەختم نیگونسارە