دەردی دووریم چەشتووە ژەهری فیراقم نۆشییە

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  1206 بینین
دەردی دووریم چەشتووە ژەهری فیراقم نۆشییە
بۆیێ کە خۆشیم نەخۆشی و نەخۆشیم خۆشییە
ئاشی بەختم باوی غەم گەردوون دەگێڕێ بۆیە وا
مایەیی عومرم بەلاشەو وا پەڵاسم پۆشییە
ڕۆژ لە فیکری عارزی، خۆراکی من خۆێنی دڵە
شەو بەیادی زولفەکانی نووستنم بێدارییە
دڵ نەفامە گەر بڵێ عەقڵم بۆ لای لەیلا دەچم
هەر بە مەجنوونی دەگا پێی، قوڕ بە عەقڵ و هۆشییە
ئاسنێ سارد بوو لەپێشدا دڵ لە بێ یار و کەچی
گەرچی ئێستێکە لە کوورەی عەشقی دائیم جۆشییە
وا بەهار هات سۆفی ئەسڵا سا جلی ناوێ، کەچی
بۆ ڕیا بەرمارەکەی دائیم بە شان و دۆشییە
شەڕ لەگەڵ بەختی بەد و چەرخی کەچ و دونیایی دوون
مەیکە سافیناسناوی ئەدەبی نەفعی وان نابێ بە سەعی و کۆشییە