ئەی نیگارا بەسیە با دەرگەی وەفا بکرێتەوە

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  3932 بینین
ئەی نیگارا بەسیە با دەرگەی وەفا بکرێتەوە
تا بە کەی هەر دڵ لە زیندانی جەفا بکزێتەوە
سەبری ئەیووبم لە کوێ بوو، عومری نووحم چۆن ئەبێ؟
پێنج و دوو ڕۆژێکی ماوە ڕووح کە چوو نایێتەوە
ئەر لە ڕوویی ڕەحمەوە بێ، یا بە عەزمی کوشتنم
ئەی موسوڵمانان ڕەجا کەن تۆخودا یار بێتەوە
پەردەیی ڕوو هەڵگرە جانا وەفای تۆ، سەبری من
وەک حەیایی عاشقان قەترێکە با نەتکێتەوە
دڵ لە قەیدی زوڵفەکەی هێندەی پەشێوی دیتووە
تا نەفەس ماوە مەفەرموو جارێ تر ناسێتەوە
ڕۆژی هیجران تارییە، یاخۆ شەوی بەختی منە
یا لەسەر ڕووی، زوڵفی شێواوێتی دێ و دەخولێتەوە
سافیناسناوی ئەدەبی بەدمیهری زەمان و قسەیی ڕۆژی وەفا
لێم مەپرسە تۆخودا با زامی دڵ نەکولێتەوە