کەریم گوڵ بوو

لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
 1 خولەک  651 بینین
کەریم گوڵ بوو، برا بوو پشت و کەس بوو
لە تاریکایی شەوا فریادڕەس بوو
کەریم کەس بوو، گوڵێک بوو وەک چرا بوو
درەختێک بوو، پەنایەک بوو، برا بوو
نەمامێ بوو لە باخچەی ژینی کوردا
قەڵایێ بوو لە هەستان و نەبەردا
وەکو مۆمێ لە تاریکایی شەودا
ئەسووتا بۆ کەس و کاری بە سەودا
هەتا چاوی لە کوردستان بمێنێ
کەریم ماوە لە دڵدا هەر ئەمێنێ