شەش خشتەکی لە سەر شیعرێکی سالم
لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
1 خولەک
3188 بینین
من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچی لوول و زۆڵفی ئاڵۆز کۆتە و زنجیرمە
قۆژبنی مەیخانە دایم گۆشەیی تەدبیرمە
سۆجدە بردن بۆ نیگایە کردەوە و تەفکیرمە
کەی بە سەیحەی من ئەگا جزبەی موریدی خانەقا
شەیخی ئەو پیر و موسینە من جوانێ پیرمە