سکاڵایەکی کورت

لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
 1 خولەک  1432 بینین
منم بە دەستی چەرخەوە وا گێژ ئەخۆم و ئەڕۆم
منم کە بوومە خوێنەخۆر و خوێنی خۆم ئەخۆم
منم لە بەحری خەیاڵاتی بێ وچانی ماتەما
هەر پەل ئەگێڕم نە کەڵک و نە سوود و علاجە بۆم
زامدارە بولبول و لە دەوری گوڵ ئەکا ڕەقس و سەما
بە کەیلی ئەشکی سوور و ئەسەف دەست و چاو ئەشۆم