پێنجخشتەکی لەسەر شیعرێکی سالم
لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
1 خولەک
2993 بینین
نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ ببێتە سێبەر و سایەت
بە نینۆک گەر بژاری کەی بە پووڵی بەرهەم و مایەت
ئەوی بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێ لە گوڵ نایەت
هەتا ماوم ئەچێنم تۆوی هەر خارێ لە دڵ شایەت
کە بێی بۆ سەر مەزارم دامەنت بگرن ئەگەر مردم