سنووری بەیان

لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 1 خولەک  1114 بینین
بەهارەکەم!
کەویارەکەم!
دەیانەوێ گوڵ و گیای وڵاتمان،
ژیانمان، ئاواتمان،
لە نێو بەرن...
دەیانەوێ پەپوولە جوانەکەی بزە،
لەسەر گوڵی دەمی مناڵەکانمان،
بەرەو نەبوونی هەڵفڕێ...
بەڵام گوڵم!
هەر ئاگرێ کە بەردەبێتە کۆی بزووتی مانمان،
هیوای شکاندوەی شەوانی ڕەش پتر بەتین دەکا...
خەباتی گەل بەرین و بێ بەزین دەکا...
کە وا بوو، چاوڕێی گزینگی بەربەیانی بە،
نزیکە دەشتی نوور...
شکاوە، شەق کراوە ئاسمانی بێ ستێری بێ سنوور...
هەموو چیا دەبێتە پەیکەرەی بلوور...