گوڵی هیوا
لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
1 خولەک
1244 بینین
خەیاڵەکەم،
ئەسیرێکی تەلیسمییە،
لە گۆمی چاوەکانتا... خەیاڵەکەم،
پەپوولەیە،
دەڕوا، دەفڕێ بەرەو بەیان، خەیاڵەکەم،
ئاسکۆڵەیە
لە زەنوێری کوێستانی دڵ،
لە بۆنی گوڵ - گوڵی هیوا -
وا مەست ئەبێ،
کە من لە خەم ڕزگار ئەکا... خەیاڵی من،
گشتی ئەتۆی!
ئەتۆ کچی خودای جوانی!
ئەتۆ کیژی موکریانی!
بەڵام ئەتۆ!
بیر و بڕوا و خەیاڵی تۆ،
دیلی داوی خۆپەرەستین،
هەرگیز لە فیکری مندا نین بەڵام هاوڕێی خەیاڵەکەم - گوڵی هیوا -
ماڵی ئاوا
لەگەڵ منە تاکوو دەمرم
تاکوو لە ئامێزت دەگرم
ئەسیرێکی تەلیسمییە،
لە گۆمی چاوەکانتا...
پەپوولەیە،
دەڕوا، دەفڕێ بەرەو بەیان،
ئاسکۆڵەیە
لە زەنوێری کوێستانی دڵ،
لە بۆنی گوڵ - گوڵی هیوا -
وا مەست ئەبێ،
کە من لە خەم ڕزگار ئەکا...
گشتی ئەتۆی!
ئەتۆ کچی خودای جوانی!
ئەتۆ کیژی موکریانی!
بەڵام ئەتۆ!
بیر و بڕوا و خەیاڵی تۆ،
دیلی داوی خۆپەرەستین،
هەرگیز لە فیکری مندا نین
ماڵی ئاوا
لەگەڵ منە تاکوو دەمرم
تاکوو لە ئامێزت دەگرم